وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگره‌كه‌ی و 14 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

هەولێر- نۆرس پرێس

پۆلیسی ئۆکرانیا رایگەیاند، دێنیس مۆناستێرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە شاری برۆڤاری، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دێنیس مۆناستێرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە شاری برۆڤاری لە هەرێمی کیێڤ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، جگه‌ له‌ وه‌زیری ناوخۆ و جێگره‌كه‌ی 14 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هاوكات 22 كه‌سیش برینداربون کە 10یان منداڵن.

پۆلیسی ئۆکرانیا ده‌ڵێت، تائێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە روون نییە.