هێزه‌كانی توركیا چه‌كی قورس ده‌گوزانه‌وه بۆ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا له ناحییه‌ی باسۆته‌ی باشووری عه‌فرین، جوله‌ی سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه به ئاراسته‌ی هێڵه‌كانی به‌ر یه‌ككه‌وتن له گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و گروپه‌یكانی ئێران له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا چه‌ك و كه‌رسته‌ی جه‌نگی قورسیان له ناوچه‌ی باسوته باشووری عه‌فرین بۆ هێڵه‌كانی به‌ر یه‌ككه‌وتن گواستۆته له گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له ده‌وروبه‌ری چیای ئه‌حلام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌كانی ناوچه‌كه كراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و كاروانێكی سه‌ربازی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) به‌ره‌و ناوچه‌ی شێخ حه‌دیدی ژێر ده‌ستی گروپی سلێمان شاه به‌رێكه‌وتووه.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له هێڵه‌كانی به یه‌ككه‌وتن له گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به تایبه‌ت له باشووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین.
جوڵه‌ی هێزه‌كانی توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانی به‌رپرسانی توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له باكووری سوریا.
دوێنی دووشه‌ممه، دوو كاروانی سه‌ربازی توركیا هاتنه ناو خاكی سوریا‌و به‌ره‌و بنه‌كانی هێزه‌كانی توركیا چوون له هه‌ردوو گونده‌واری ئیدلیب و باكووری حه‌له‌ب.