ئەکادیمیستێكی فەرەنسی: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێ لە هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بگرێت
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
باتریس فرانشیسكی ئه‌كادیمیستی فه‌ره‌نسی، كه له ئێستادا به یاوه‌ری برنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشوتری فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك له رۆژئاوای كوردستانه، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له ناوچه‌كانی رۆژئاوا بكرێت و رێ نه‌درێت توركیا هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات.
وه‌فدێكی فه‌ره‌نسی، كه له برنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشوتری فه‌ره‌نساو باتریس فرانشیسكی، توێژه‌رو لێكۆڵه‌ر له بواری كاروباری كورددا و رۆكسانا دیماسیۆنۆڤی، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی پێكهاتون، له ئێستادا له رۆژئاوای كوردستانن.
ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ خالید عیسا، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتنیان كرد له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر.
فرانشیسكی له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس وتی، “توركیا‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان مافی هێرشكردنیان نییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌یامی راسته‌قینه كه پێویسته بیگه‌یه‌نینه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی ئه‌وه‌یه كۆمه‌كی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان‌مان له بیر نه‌چێت و رێ له توركیا بگیرێت جارێكی تر هێرشبكاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه.”
ئه‌مڕۆ له كاتێكی پێشتردا برنارد كۆشنێر، وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌ر هاوكارییه‌ك بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان، پێشكه‌شی ناوچه‌كانی رۆژئاوای ده‌كه‌ن.
كۆشنێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له شاری قامشلۆ رێكیخست، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “پێویسته به‌ره‌نگاری و ململانێی ناوچه‌كه له یاد نه‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا تێیكه‌وتون.”
ئه‌وه‌شی وت، “ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه له‌بیر ناكه‌ین كه به‌رامبه‌ر به داعش نیشانیاندا.”
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده فه‌ره‌نسییه بۆ ناوچه‌كه له كاتێكدایه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌كات.