گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك به ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی زه‌مینی له رۆژ هه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی زه‌مینی كه گومان ده‌كرێت له كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی پاشماوه‌ی داعش بێت له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ساكن دانیشتوی شارۆچكه‌ی باغۆز (130 كم رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور) وتی: حامد حامدی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه گیانی له ده‌ستدا كاتێك كه مه‌ڕه‌كانی ده‌ڵه‌وه‌ڕاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه به پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی له ساڵی 2023دا.
پێشی دوو رۆژ، دوو منداڵ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شارۆچكه‌ی دوێری ژێر ده‌ستی حكومه‌ت گیانیان له‌ده‌ستدا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
ئه‌مه‌و پاشماوه‌ی كه‌ره‌سه جه‌نگییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له گونده‌واری دێره‌زوور بڵابۆنه‌ته‌وه به گشتی و له شارۆچكه‌ی باغۆز به تایبه‌تی چونكه دوا مۆڵگه‌ی داعش بوو.
بیست و یه‌كی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، رێكخراوی “رامكۆ”ی تایبه‌ت به مین زیاتر له 100 مینی پاشماوه‌كانی جه‌نگی داعشی له گونده‌واری دێره‌زوور هه‌ڵگرته‌وه‌ة كه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یان لێ ده‌كرا له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.