وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به بێ تاران هیچ چاره‌سه‌رێك نییه بۆ ره‌وشی سوریا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، “عه‌لی ئه‌سغه‌ر خاجی” گه‌وره راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر به‌شداری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م پرسه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا.
خاجی له چاوپێكه‌وتنیكدا له گه‌ڵ ئاژانسی قوتابیانی ئێران “ئیسنا” رایگه‌یاند، “پرسه‌كانی سوریا به ئاماده‌بوونی ئێران به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن”.
ئێران به‌شداری نه‌كرد له كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی رابردووی مۆسكۆ نێوان وه‌زیرانی به‌رگری توركیا‌و روسیا‌و سوریا.
خاجی جه‌ختی كرده‌وه، وه‌كو پێشووتر، وڵاته‌كه‌ی به‌شدارده‌بێت له‌سه‌رجه‌م پرسه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا، له داهاتووشدا به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حوسین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له گه‌ڵ دیمه‌شقدا قسه‌ی كردووه، سه‌باره‌ت به شێوازی به‌رده‌وامی كاره‌كانی ئه‌ستانا و چۆن پێویسته كۆبونه‌وه‌كه له سێ قۆڵیه‌وه بكرێته چوار قۆڵی.
وتیشی، “پێوسته له‌سه‌ر توركه‌كان ئاكاداری ئه‌وه بن كه بوونی سوپای سوریا له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌ش به دڵنیایه‌وه له به‌رژوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ده‌كرێت هه‌ردوو وڵات هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌باره‌ی كاروباری سنوور، ئه‌گینا مه‌ترسی ئاسایش بۆ هه‌ریه‌ك له سوریا‌و توركیا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
هاوشانی دهسوهرادنی سه‌ربازی ئێران له سوریا، كۆتایی ساڵی رابردوو، ناوه‌ندی “بازرگانی ئێران” له ناوچه‌ی ئازادی دیمه‌شق دروستكرا به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای ئێرانی پسپۆر له خۆده‌گرێت له بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی.