هیومن رایتس ووچ: توركیا مافی هاوڵاتیانی سڤیلی سوریا پێشێل ده‌كات و ئازادییه‌كانیان به‌ر ته‌سك ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكخراوی هیومن رایتس ووچ راگه‌یاند، توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به‌و وڵاته، به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك مافی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان پێشێل ده‌كه‌ن.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ست داگیركه‌ری تورك، توركیا و گروپه خۆجییه‌كانی سوریا، مافی هاوڵاتیانی سڤیل پێشێل ده‌كه‌ن و ئازادییه‌كانیان به‌ر ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “دوایین هێرش و داگیركاری توركیا بۆ به‌شێك له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بووه، به‌ڵام هێشتا داگیركارییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه”.
مانگی ئایاری رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی چواره‌مین ئۆپه‌راسیۆن سه‌ربازی كرد له ساڵی 2016 ه‌وه دژ به ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت، له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی ده‌كات له باشووری سنووری توركیا.
رێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، له ساڵی 2022ه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوانیاندا “لیژنه‌ی ده‌ستوری” كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هیچ پێشكه‌وتنێكی به ده‌ست نه‌هێناوه، له كاتێكدا روسیا‌و توركیا و ئێران پشتیوانی سه‌ربازی و دارایی پێكشه‌ش به گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن و له لێپرسینه‌وه ده‌یان پارێزن.
پایزی رابردوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی “لێكوڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به كاروبای سوریای” راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێكی دیكه سوریا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رووبه‌رووی جه‌نگ ببێته‌وه.
مانگی حوزیرانی ساڵی 2022، كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان” كوژرانی 306 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی راگه‌یاندبوو له نێوان 1 ئاداری 2011 تاوه‌كو 31 ئاداری 2021، هه‌روه‌ها تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاندبوو، هێشتا 111 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان به ده‌ستی حكومه‌تی سوریا بێ سه‌رو شوێن كراون.