جه‌ندرمه‌ی توركیا ده‌سدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر 30 سڤیل كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵن له سنووری سوریا
ئیدلیب- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا ده‌سدرێژیان كرده سه‌ر 30 هاوڵاتی سڤیل كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵ بوون، له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ به‌زاندنی سنووری سوریا- توركیا له ناوچه‌ی ئیدلیبی باكووری خۆرئاوای سوریا.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركرابوو به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وو نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌كان هه‌وڵیاندا سنووری سوریا- توركیا ببه‌زێنن له نزیك شاری حارمی باكووری ئیدلیب به سوود وه‌رگرتن له‌و ته‌مه چڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتبۆوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توانیان دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام جه‌ندرمه له ناو خاكی توركیادا بۆسه‌ی بۆ دانابوون و سه‌رجه‌میانی ده‌ستگیركرد.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، جه‌ندرمه به به‌كار هێنانی بۆری ئاسن و دار كه‌وته لێدانانیان و پاشان بۆ یه‌كێك له قوتابخانه‌كان گواسترانه‌وه له نزیك شاری ره‌یحانییه‌ی توركیا، بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌و شوێنه له باراندا ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ جه‌ندرمه‌ی توركیا گروپه‌كه‌ی راده‌ستی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) كرد له ده‌روازه‌ی باب هه‌وا سنووری له‌گه‌ڵ توركیا له ئیدلیبدا، ئه‌وانیش هه‌ستان به ده‌ستگیركردنی قاچاغچییه‌كان به بیانووی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌و پاره‌ی سنووریان نه‌داوه‌و هاوڵاتییه سڤیله‌كانیان ئازادكرد،