لە ساڵی رابردوودا 290 کۆڵبەری کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

هەولێر- نۆرس پرێس

لە ساڵی رابردوودا لانیکەم 290 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی، بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەی قوربانیان 35% زیادیکردووە.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا 46 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکان گیانیان لەدەستداوە و 244ی تریش برینداربوون، کە 209 حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی و 35 حاڵەتیش بە رووداوی سروشتی وەک ھەڵدێران و خنکان و ھەرەسی بەفر.

بە پێی ئامارەکەی رێکخراوی ھەنگاو، زۆرترین قوربانی لە پارێزگای کرماشان بووە کە 162 حاڵەت بووە دواتریش پارێزگای سنە 108 حاڵەت و ورمێ 20 حاڵەت.

ھەر لە ساڵی رابردوودا 11 منداڵی کۆڵبەر کە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵ بووە، بوونەتە قوربانی، بە جۆرێک 4 منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان و دووانیشیان بەھۆی لێدان گیانیان لەدەستداوە و 7ی تریش برینداربوون.

بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەی قوربانیانی کۆڵبەر 35% زیادیکردووە و لە 75 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 290 حاڵەت لە ساڵی 2022دا.