کاروانێکی سەربازی دیکەی تورکیا هاتەنێو خاکی سوریاوە
ئیدلیب- نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان نارد بۆ بنکەکانیان لە پارێزگای ئیدلب، باکووری رۆژئاوای سوریا، لە کاتێکدا ناوچەکە پەرەسەندنی سەربازیی هاوبەش لە نێوان هەردوو لایەنی ململانێکەدا، بەخۆوەدەبینێت.
شایەتحاڵان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، دوێنێ کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی تورکیا کە لە نزیکەی 12 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، لە دەروازەی سنووری سەربازی کفرلوسین لەگەڵ تورکیا، لە باکووری پارێزگای ئیدلبەوە چوونەتە ژوورەوە و بەرەو ناوچەکانی ناوخۆی ئیدلب بەرێکەوتن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کاروانەکە زرێپۆش و بارهەڵگریان لەخۆگرتبوو کە کەرەستەی لۆجستییان تێدابووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن چەکدارانی گروپی “فەیلەق شام”ەوە یاوەری دەکران، کە ئەرکی پاراستنی بنکەکانی چاودێری تورکیایان لەباکوری رۆژئاوای سوریا پێ سپێردراوە.
لای خۆیانەوە سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ نۆرس پرێس پشتڕاستیان کرده وه که کاروانەکه دوای هاتنەناوەوەی، بەرەو خاڵه جێگیرکراوەکانی تورکیا له چیای زاوییە له باشووری ئیدلب، بەرێکەوتوون، کە خاڵی جیاکەرەوەی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و تورکیا و ئۆپۆزسیۆنن.
هاتنی هێزی بۆ ناو ئیدلب لە کاتێکدایە کە میحوەرەکانی جەنگ لە گوندەوارەکانی ئیدلب و حەڵەب لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەڵکشانی سەربازی بەردەوام بەخۆوەدەبینن، ئەمەش ترسی لە نێو دانیشتوانی ناوچەکەدا دروستکردووە، لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ کە دەبێتە هۆی جارێکی دیکە ئاوارەبوونیان.
دوێنێ دووشەممە، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئەلراعی، باکووری شاری حەڵەبەوە هاتە ناو شاری ئەلباب، لە رۆژهەڵاتی حەڵەبەوە.
شەممەی رابردووش هێزەکانی تورکیا شوێنێکی نیشتنەوەیا هێلیکۆپتەریان دروستکرد لە نزیک بنکە سەربازییەکەیان لە شارۆچکەی بلیون، چیای زاویە، باشووری ئیدلب، کە بە یەکەم لە ناوچەی ئیدلب دادەنرێت کەوا نزیکەی 55 خاڵی سەربازی تورکیی لە خۆ دەگرێت.