هەولێر- نۆرس پرێس
به به‌شداریی هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و ده‌یان سه‌رۆك، لە ژێر ناوی “هەماهەنگیکردن لە جیهانێکی پەرتەوازەدا” كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس ده‌ستی پێ كرد و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداره، له ئاستی عێراقیشدا سه‌رۆك كۆمار به‌شداری كردووه، كۆڕبه‌نده‌كه چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره تاوتوێی گرنگترین رووداوه ئابوورییه‌كانی دونیا بكات.
ئه‌مساڵ له كاتێكدا كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌ڕێوه ده‌چێت كه ته‌نگژه‌ی ئابووری باڵی به‌سه‌ر دنیادا كێشاوه، له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگی ئۆكراینا و پرسی هه‌ڵاوسان له ئه‌وروپا و رۆژئاوا و چین، گه‌شه‌ی ئابووری سست بووه.
ناونیشانی كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی داڤۆس بریتییه له “هاوئاهه‌نگیكردن له جیهانێكی په‌رته‌وازه‌دا”، بڕیاره له ماوه‌ی چوار رۆژدا زیاتر لە 250 پانێڵ به‌ڕێوه بچن، دوو هه‌زار و 700 سیاسه‌تمه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ر له 130 وڵات به‌شدارن كه له‌و ژماره‌یه لانی كه‌م 50 كه‌سیان سه‌رۆكن.
ئه‌مساڵ له كاتێكدا ئه‌و كۆڕبه‌نده به‌ڕێوه ده‌چێت كه شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه و كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو وڵاتانی دنیا، ئاسایشی خۆراكی دنیا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و نرخی وزه‌ش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه.
له ئاستی ناوخۆی عێراقیش جۆرێك چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له ئارادایه و ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێریش له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز زیاتر بوون، له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كه نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1971دا له شاری داڤۆسی سویسرا له‌لایه‌ن كلاوس شواب به‌ڕێوه چوو، مه‌به‌سته‌كه‌ش له‌و كۆڕبه‌نده ئه‌وه‌بوو رێبه‌رانی ئابووری و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ورووپا كه پاشان بوو به هی جیهان، كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی پرسه ئابوورییه‌كان بكه‌ن، له‌و كاته‌وه ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده ساڵ به ساڵ فراوانتر بووه و ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی له كۆڕبه‌ندی كارگێڕیی ئه‌ورووپا، بۆ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان گۆڕی و ویستی جگه‌له تاوتوێكردنی پرسه ئابوورییه‌كان هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری پرسه سیاسییه‌كانیش بنێت.
كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس جگه له ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ وڵاتانی دنیا، له هه‌مان كاتدا داهاتیشی هه‌یه و ئه‌و داهاته‌شی له مافی ئه‌ندامیه‌تیی كۆمپانیاكانی دنیا ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌زار كۆمپانیای گه‌وره‌ی دنیا ساڵانه برێك پاره به كۆڕبه‌نده‌كه ده‌ده‌ن.
له ساڵی 1974ه‌وه جگه له رێبه‌رانی ئابووری جیهان، رێبه‌رانی سیاسیش بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كرێن، ساڵی 1988 كه شه‌ڕی نێوان یۆنان و توركیا بوو، له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی واژوو كرا و ساڵێك دواتر له هه‌مان كۆڕبه‌ند، كۆریای باكور و كۆریای باشوور كۆتاییان به ململانێكانیان هێنا.
یه‌كێكی تر له گرنگترین چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده، دروستكردنی ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو بووه، هه‌ردوو ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به یه‌كتر گرێ دا و مشت‌ومڕ و دانوستانه‌كان هه‌ر له‌و كۆڕبه‌نده ئه‌نجام دراون.
له‌و كاته‌وه چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده ئه‌وه‌نده فراوان بووه كه باس له هه‌موو پرسێكی جیهانی ده‌كات.
كۆڕبه‌ندی پێشووی داڤۆس له ساڵی 2022دا له 22ی ئایار ده‌ستی پێ كرد و تا 26ی مانگه‌كه به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و له 20ی ئه‌م مانگه كۆتایی به كاره‌كانی ده‌هێنێت.