سوودانی و مه‌كگۆرك جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
نوسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوو لا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكاو چۆنێتی پێشخستنی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له پێناو خزمه‌تكردنی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی پرسی تیرۆركرا‌و، سوودانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر توانای هێزه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پارێزگاریكردن له‌و سه‌قامگیره‌یه‌ی به‌ده‌ست هاتووه.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌كگۆرك جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی حكومه‌ی ئێستا و به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له پێشكه‌شكردنی راوێژكاری بۆ هێزه‌كانی عێراق له شه‌ری دژ به داعش.
هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه به رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی و پشتیوانی له چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی عێراق له بواره‌كانی وزه‌و ژێرخانی ئابووری و گرفته‌كانی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا.