له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ پارته سریانییه‌كان له حه‌سه‌كه.. نێرده‌ی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌گرنگی كاری هاوبه‌ش
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، له میانی چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی پارته سریانی و ئاشوورییه‌كان له شاری حه‌سه‌كه، نیكۆلایس گرێنگه‌ر نێرده‌ی باڵای ئه‌مریكا بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش،
نێرده‌ی ئه‌مریكا له گه‌ل شاندێك كۆبووه‌وه كه پێك هاتبوو له سه‌نحه‌ریب برسۆم و ئه‌فرام ئیسحاقی له پارتی یه‌كێتی سریانی و گبرئیل موشی و قریاقس كۆرییه له رێكخراوی ئاسوری دیموكراتی و وائیل میرزا جه‌میله كاكۆ له پارتی ئاشووری دیموكراتی.
به گوێه‌ری به‌یاننامه‌یه‌كی پارتی یه‌كێتی سریانی، گرێنگه‌ر رایگه‌یاند، پشتیوانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و رێگریكردن له توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ “هه‌سه‌ده” بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانی چاره‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سوریا له كاری پێشینه‌ی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامانی شانده‌كه زانیاری ته‌واویان خسته روو له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی گه‌لی سریانی و ئاشووری له سوریا و هه‌مه‌هانگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ یه‌كخستنی بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌رجه‌م بوره‌كاندا به مه‌به‌ستی زامنكردنی مافه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كانیان.
رۆژی یه‌كه‌ی نیسانی رابردوو، پارته سیاسییه ئاشورییه‌كانی ناوچه‌ی جه‌زیره، یاداشتێكی سیاسی‌یان له گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی سریانی و رێكخراوی ئاسووری دیموكراتی مۆركردبوو له شاری قامیشلۆ، بۆ یه‌كخستنی بۆچوونه سیاسییه‌كانیان له ناو سوریادا.
رێكخراوی ئاسووری به‌شێكه له “هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ده‌سته‌ی دانوستان”، له كاتێكدا هه‌ردوو پارتی سریانی و ئاشووری دیموكراتی به‌شێكن له ئه‌نجومه‌ن سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده”.
ئه‌مه‌و هه‌ر سێ لاینه‌كه هاوڕان له‌سه‌ر پێویستی دانپێنانی ده‌ستوری به بوون و نانسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سریان و ئاشوورییه‌كان.