ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشهممه، هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵهوانێتی جامی کەنداو (25)، دوای ئەوەی لە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشدا به ئهنجامی دوو گۆڵ بهرامبهر به گۆڵێك لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی.
گۆڵەکانی عێراق لە خولەکەکانی 19 و 43 لەلایەن ئیبراهیم بایش و ئەیمەن حسێنەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی قەتەر لە خولەکی 28 لەلایەن عەمرو عەبدولفەتاحەوە تۆمارکرا.
بهم بردنهوهیه ههڵبژاردهی عێراق بۆ جاری شەشەم گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کەنداو، هەنگاوێکی دیکەش نزیكبۆوه لهوهی كه بۆ جاری چوارەم ببێته پالهوان.