پوتین و ئەردۆغان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی توركیا‌و و سوریا تاوتوێدەکەن
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و چه‌ند پرسێكی گرنگی هه‌ردوو وڵاتیان کرد.
كۆشكی كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پوتین و ئه‌ردۆغان تاوتوێ پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان توركیا‌و سوریایان كردووه‌و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌جامدانی دانوستانی سێ قۆڵی له “ێوان روسیا‌و توركیا‌و سوریا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو سه‌رۆك ئاماژه‌یان به گرنگی كاری هاوبه‌ش كردبوو له نێوان روسیا‌و توركیا‌و ئێران، به‌پێی ده‌سپێشخه‌ری ئه‌ستانا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، له په‌ێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پۆتین، ئه‌ردۆغان قه‌یرانی ئۆكرانیا‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی له گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا تاوتوێكردبوو.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاندبوو، لە سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتوو، لەگەڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا‌و سوریا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، رۆژی پێه‌نج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا راگه‌یاندبوو، دەبێ ئامانجی لێکنزیکبوونەوەی وڵاتەکەی و تورکیا، له‌سه‌ر بنه‌مای “کۆتاییهێنان بە داگیرکاری” سوریا و راگرتنی پشتیوانی تیرۆر بێت، لەلایەن ئەنقەرەوە.