روسیا‌و توركیا كاروانی سه‌ربازی هاوبه‌شی ژماره 123 ئه‌نجام ده‌ده‌ن له كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا‌و هێزه‌كانی توركیا، كاروانێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا له گونده‌واری خۆرئاوای كۆبانی، كه كاروانی ژماره‌ی 123یه، له‌و كاته‌وه‌ی ئاگربڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌و كاروانه‌ی كه پێكهاتبوو له هه‌شت ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی روسی و توركی، به یاوه‌ری دوو هه‌لیكۆپته‌ری روسیا له گونده‌ی ئه‌شمه‌وه ده‌ستیان به جوڵه كرد به دووری 20 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای كۆبانی.
كاروانه‌كه به گونده‌كانی (چار قڵی فه‌وقانی، قڕان، دیكمداش، خور خوری، بوبان ، جول به‌گ) گه‌ڕان و تاوه‌كو گوندی ته‌ل شه‌عیر به دووری 4 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری كۆبانی.
پاشان به‌ره‌و گونده‌كانی (سۆسان و قولا و قه‌ره قۆی ته‌حتانی و بینده‌رو مشكۆو جوبنه‌و چارقڵی فه‌وقانی) گه‌رانه‌وه، تاوه‌كو گه‌یشتنه خاڵی جوڵه‌كردنیان له گوندی ئه‌شمه.
ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به لایه‌نی توركیا له ده‌روازه‌ی نزیك له گوندی ئه‌شمه گه‌رانه‌وه شوێنی خۆیان و ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانی روسیاش بۆ ناوه‌ندی خۆیان له نزیك شارۆچكه‌ی سرینی باشووری كۆبانی.
رۆژی نۆی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، روسیا‌و توركیا كاروانی سه‌ربازی هاوبه‌شی ژماره‌ی 122 یان ئه‌نجام دابوو له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.