کاروانێکی سەربازی تورکیا هاتەنێو خاکی سوریاوە
حەڵەب- نۆرس پرێس
دوای نیوەشەوی یەکشەممە/دووشەممە، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئەلراعی باکووری شاری حەڵەبەوە هاتە ناو شاری ئەلبابەوە لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن، کاروانەکە لە ناوچەی جەبەل عەقیل وەستاوە و هەڵگری کەرەستەی سەربازی و سەرباز و تەقەمەنی بووە و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سەر بە گروپی سوڵتان مورادی دڵسۆزی تورکیای لەگەڵدا بووە.
ئەنقەرە کاروانی سەربازی زیاتر پاڵدەنێتە ناوچەکە و هەوڵەکانی تورکیا بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی سوریادا.
لە کۆتایی مانگی رابردووداشدا تورکیا هێزی سەربازی رەوانەی بنکەکانیان لە ئیدلب لە باکوری رۆژئاوای سوریا کرد.