گروپێکی سەر بە تورکیا 200 درەختی زەیتوون دەبڕنەوە لە عەفرین
عەفرین- نۆرس پرێس
ئەندامانی گروپی “سوڵتان سلێمان”ی سەر بە تورکیا، کە ناسراون بە “عمشات”، لە گوندەواری عەفرین نزیکەی 200 درەختی زەیتونیان بڕییەوە.
شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “محەمەد سەیدۆ” خاوەندارێتی ئەو درەختانە دەکات، کە دانیشتووی رەسەنی عەفرینە و پرۆسەی بڕینەکەش لە دەشتی ئەموروای سەر بە ناحیەی ماباتا، لە باکووری شارەکە ئەنجامدراوە.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی فراکسیۆنەکە بە ئامێری بڕینی کارەبایی دارەکانیان بڕیوە، گواستویانەتەوە بۆ بارەگاکانیان بۆ ئەوەی دواتر لە بازاڕەکاندا بیفرۆشن.
رۆژی 8ی کانوونی دووهەم، گروپە لایەنگرەکانی تورکیا 87 داری زەیتونیان بڕییەوە کە دانیشتوانی رەسەنی عەفرین خاوەندارێتیان دەکرد.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە گروپەکانی سەر بە تورکیا 1014 درەختیان لە عەفرین بڕیوەتەوە، بەگوێرەی تیمی چاودێری و بەڵگەنامەکانی نۆرس پرێس.