کاروانێكی هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا ده‌برێته بنكه‌یه‌كیان له باشوری حه‌سه‌كه
شه‌دادی_ نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی كه ده‌یه‌ها بارهه‌ڵگری له خۆگرتبو گه‌یشته شه‌دادی باشوری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان.
گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی واز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهێنێت.
بایدن له سه‌ردانه‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، واشنتن پشت به روانگه‌یه‌كی نوێی ستراتیژی بۆ ناوچه‌كه ده‌به‌ستێت و رێگه نادات به پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێس-ـی راگه‌یاند، 50 بارهه‌ڵگر، كه به‌شێكیان داخراو بون و به‌شێكیشیان كراوهبون و تانكی سه‌ربازی و ته‌نكه‌ری له خۆگرتبو.
ناوبه‌ناو بنكه‌ی شه‌دادی له گونده‌واری حه‌سه‌كه چونه ژوره‌وه‌ی كاروانی پڕ له كه‌ره‌سته‌و شمه‌كی سه‌ربازی و لۆجستی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ڕوات و به شاری حه‌سه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.