زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر كۆڕبه‌ندێكی بۆ کونسوڵی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمی كوردستان سازكرد
هەولێر- نۆرس پرێس
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەفریقی-ئەمەریکییەکان مارتین لووتر کینگەوە ،زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر كۆڕبه‌ندێكی بۆ ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمی كوردستان سازكرد.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كونسولی گشتی ئه‌مریكا وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یادی كه‌سێك ده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌باتی كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌مریكا ، ئه‌ویش پیاوی ئایینی و چالاکوانی ئەمریکا مارتین لووتر کینگه كه له 15ی کانوونی دووەمی 1929 له‌دایكبووه.
کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا راشیگه‌یاند،” له‌مڕۆژه‌دا پێویسته خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی مرۆڤ له هه‌موو جیهان، ئه‌مه‌ش به سه‌ركرده به‌هێزه‌كان و پیاوانی ئاینی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كرێت، بە روبەڕوبوونەوەی ره‌گه‌زپه‌رستی و هەموو جۆرە جیاکارییەکان.”
له‌باره‌ی گه‌لی كوردەوە ئێرڤن هیکس گوتی ،”هیوادارم كه‌لتور و جلوبه‌رگ و هونه‌ری كوردی بە هه‌موو جیهاندا بڵاو بێته‌وه”.
مارتین لووتر کینگ، پیاوی ئایینی و چالاکوانێکی ئەمریکایی بوو، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەفریقی-ئەمەریکییەکان بوو، بەوە ناسراوە کەسایەتییەکی دیارە لە ھەوڵەکانی بەڕێوە پێش بردنی مافەکانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیھان، بە بەکارھێنانی ڕێگای ناتوندوتیژی بە فێربوون لە ماھاتما گاندیەوە.
لە ساڵی 1964 بوو بە لاوترین کەس کە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل وەربگرێت بە ھۆی کارەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە جیاکاری نەژادی بە ڕێگای «یاخیبوونی مەدەنی» و ھەندێ ڕێگەی ناتوندوتیژی دیکە.