ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر- نۆرس پرێس

برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و  لەگەڵ بەرپرسدانی باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بڕیارە لە جەند کاتژمێری داهاتوودا شاندێکی باڵای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی برێت ماکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، تەوەری کۆبوونەوەکان، باسکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەبێت، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پرسی غازی سرووشتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکەی ئەمەریکا لە بەغدایە و لەوێ چەند دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.