ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

ڿ هەولێر – نۆرس پرێس

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکات و راپۆرتێکیش تاوتوێ دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات کە لە ھەشت تەوەر پێکھاتووە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت و دەنگیش دەدرێت لەسەر بە ئەندامبوونی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێکردنی راپۆرتی لیژنەی دەرخستنی راستییەکانە لەبارەی زانیارییەکانی نوسراوێکی ناوەندی پارێزگاری لە تیشک سەر بە وەزارەتی ژینگە و تیایدا باس لەوە کراوە ماددەی کیمیایی کە ھۆکاری شێرپەنجەیە و لەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنانی پەینی باشوور بەرھەم ھێنراوە.