كوژرانی دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كه‌یان له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له فیرقه‌ی 17-ی سه‌ر به هێزه‌كانی حكومه‌ت وتی: بۆمبێكی چێندراو له رێگایه‌كی خاكیی نزیك باره‌گای هێزه‌كانی حكومه‌ت له بیابانی مه‌یادین به دووری 40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی دێره زوور، له كاتی تێپه‌ربوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی فیرقه‌كه ته‌قییه‌وه، كه كه‌ره‌سته‌ی لۆژستی هه‌ڵگرتبوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی كوژرانی دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی فیرقه‌ی 17 و تێكشكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌و له ناوچوونی كه‌ره‌سته لۆژستییه‌كان.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجام ده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه‌كانی حكومه‌ت له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، ته‌رمی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازیمی یه‌ك دۆزرایه‌وه، كه پێش چه‌ند رۆژێك له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی له ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌ی له بیابانی رۆژئاوای دێره‌زوور دیارنه‌مابوون.
ئه‌ندامانی شانه‌كانی داعش ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت له بیابانی سوریا‌و هه‌روه‌ها بۆسه‌و بۆمب داده‌نێن له رێگای كاروانه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌ت.