به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێشخستنی كاری دیبلۆماتی گونجاو له‌گه‌ڵ گۆرانكاری ناوچه‌كه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری، چه‌ند رێنمایه‌كی ده‌كرد بۆ پێشخستنی كاری دیبلۆماتی به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ گۆرانكاری ڕه‌وشی ناوچه‌كه.
دوێنی شه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی سازكرد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌وی به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كه و هاوسه‌رۆكان، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سوریا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌دران چیا گردی هاوسه‌رۆك فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی دره‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پێشخستنی كاری دیبلۆماتی و ستراتیژی گونجاو له گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌ره‌دان به پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان بكات و ده‌نگی شه‌رعییه‌ت بێت له پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك راسپارده‌یان ده‌ركرد وه‌كو نه‌خشه‌ی كار بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له ئه‌م ساڵدا.
راسپارده‌كان بریتین له‌پێشخستنی كاری دیبلۆماتی و كاركردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی دان پێدان به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و كۆتایی هێنانی به بوونی هێزه‌كانی توركیاله باكووری سوریا‌و پێشخستنی په‌ێوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتییه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها داوای كرد كار بكه‌ن بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی دۆسیه‌ی داعش و پێكهێنانی داداگایه‌كی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردنی ئه‌ندامه ده‌ستگیراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌و به ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ها داوای پێشخستنی كاری ماف په‌روه‌ری كرد بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانیان دژ به دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌نجامداوهو جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێشخستنی دانوستانی ناوخۆی سوریا وه‌كو رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی وڵات.