بۆ له ناوبردنی داعش.. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هێزی بیانی ده‌كات له وڵاته‌كه‌ی
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق بۆ له ناوبردنی رێكخراوی داعش به ته‌واوه‌تی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، رۆژنامه‌ی ” ووڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئه‌مریكی له زاری سوودانی بڵاویكرده‌وه، هێشتا پێویستیمان به هێزی بیانی هه‌یه، له ناوبردنی به ته‌واوه‌تی داعش پێویستی به كاتی زیاتر هه‌یه.
سوودانی رایگه‌یاند، پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له عێراق و هیچ خشته‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشكرانه‌كرد بۆ كشانه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ناتۆ كرد له مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق بۆ له ناوبردنی داعش، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر راسته‌وخۆ به‌شداری له شه‌ره‌كان ناكه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، سوودانی به رۆژنامه‌ی بلیدی ئه‌لمانی راگه‌یاندبوو، سه‌قامگیربوونی ره‌وشی سوریا ده‌بێته هۆی كۆتایی هێنان به بوونی داعش له‌و وڵاته‌دا.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی كۆتایی ھێنان به داعش، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق وتی: رێكخراوه‌كه پێكهاتووه له هزر، ئه‌وه‌ش پێوستی به كاتی زۆر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش و گرتنه به‌ری رێوشوێنی یاسایی دژیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ئاسایش و سه‌قامگیری به ته‌واوه‌تی له عێراق نه‌هاتۆته دی، وڵات پێوویستی به كار زیاتر هه‌یه له‌و بواره‌دا.