نابینایه‌كی عێراقی پشتیوانی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ئاماده‌ی یارییه‌كانی ده‌بێت له پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو له به‌سره
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وینه‌ی هاندرێكی عێراقی نابینا له نێو جه‌ماوره‌ی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سره له كاتی هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، بووه مایه‌ی ستایشی چالاكوانانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێنه‌كه‌یان به جوانترین دیمه‌نی پاڵوانێتییه‌كه ناو برد.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی عێراق سه‌رسامی خۆیان پیشاندا به‌رامبه‌ر به وێنه‌ی عیسمه‌ت به‌سری (38 ساڵان) كه وه‌كو مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی و پێشكه‌شكا‌ری به‌رنامه‌ی رادیۆیی كار ده‌كات، كه تیایدا ئه‌و پیاوه نابیانایه له نێو جه‌ماوه‌ر دانیشتووه‌و بۆ ئاماده‌ی یاره‌ییه‌كان ده‌بێت، به پشت به‌ستن به هه‌ستی بیستن و ئه‌و ورنكردنه‌وانه‌ی یه‌كێك له هاورییه‌كانی سه‌باره‌ت به یارییه‌كه بۆی باس ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌زاران هاوڵاتی عێراقی سۆزی خۆیان ده‌ڕبڕی بۆ عیسمه‌ت و چیرۆكه‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژیان به نابیانیی و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌و ده‌كرد كه ئه‌و پیاوه نابینایه، به‌ڵام به هه‌ستو سۆز شته‌كان ده‌بینێت.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د عه‌زاوی وێنگه‌ری وێنه‌ی عیسمه‌ت ده‌ڵێت: عیسمه‌ت نا بینایه، به‌ڵام به هه‌ستو سوز شته‌كان ده‌بینێت، په‌رۆشی ئه‌وه بوو ئاماده‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پاڵوانێتییه‌كه بێت، هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌یتوانی رێگری بكات له ئاماده‌بوونی، ئه‌و به حه‌ماسه‌ته‌وه گوێده‌گرێت و به گوێی ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر كه‌سیش ورده‌كارییه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی بۆ باس نه‌كات، تۆپی پێی ئه‌و هه‌وایه‌یه كه سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان هه‌ڵی ده‌مژن.