مه‌شقی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده له شه‌دادی
شه‌دادی- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) به چه‌كی زیندو له بنكه‌ی شه‌دادی له گونده‌واری باشوری حه‌سه‌كه مه‌شقی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی قاییمكاری سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی كه له 50 بارهه‌ڵگر پێكهاتبو، كه‌ره‌سته‌ی لۆجستی و تانك و ته‌نكه‌ری سه‌ربازی گه‌یانده بنكه‌ی شه‌داد له باشوری حه‌سه‌كه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی سه‌دادی باسیان لێوه‌كرد، ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه له كاتی مه‌شقه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بیستراوه.
گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی له‌وه كه وڵاته‌كه‌ی واز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهێنێت.