گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ھەڕەشەی ئەنجامدانی ھێرشی زەمینی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

دیمەشق- نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ھەیە لە ھەر کاتێکدا ئۆپراسیۆنی زەمینی لە سوریا ئەنجامبدەین.

ئیبراھیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تورکیا پشتیووانی لەو پڕۆسە سیاسییە دەکات، کە لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، بە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ دەستیپێکردووە.

کاڵن وتیشی، ھێشتا ئەگەر ھەیە لە ھەرکاتێکدا ئۆپراسیۆنی زەمینی لە سوریا ئەنجامبدەن، کە ئەوەش دەکەوێتە سەر ئاستی ھەڕەشەکان.

20ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، تورکیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و ھەڕەشەی ئەنجامدانی ھێرشی زەمینی کرد، بەڵام ھۆشداری و ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئەنجامدانی ئەو ھێرشەیان راگرتووە.