گرژی ئه‌منی له گونده‌واری عه‌فرین له پاش ده‌ستگیركردنی دوو ژن له‌لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به توركیا
عه‌فرین- نۆرس پرێس
شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه، شارۆچكه بولبوله‌ی گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب، گرژی ئه‌منی به‌خۆوه بینی له لایه‌ن دانیشتوانی ئۆردوگایه‌كی گونده‌واری دیمه‌شق و گروپی سولتان مورادی سه‌ر به توركیا، به هۆی ده‌ستگیركردنی دوو ژن و ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری بۆ ئازاد‌كردنیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كان توركیا دوو ژنی گونده‌واری دیمه‌شقیان راده‌ستی گروپی فه‌یسه‌ل سوڵتان كرد له شارۆچكه‌ی بولبولی گونده‌واری عه‌فرین، كاتێك هه‌وڵیاندا بچنه ناو خاكی توركیا و گروپه‌كه داوای پاره‌یان كرد به‌رامبه‌ر به ئازاد‌كردنیان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌س و كاری ئه‌و دوو ژنه داوایان كردبوو ئازاد بكرێن، به‌ڵام گروپه‌كه‌ی داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌رزگای هه‌واڵگری توركیا رێگری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی كه‌سانی ناودارانی ناوچه‌كه، به‌رپرسی ئاسایشی گروپه‌كه له شارۆچكه‌كه كه ناوی “ئه‌بو مه‌حمود ئه‌سمه‌ره”، ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و دوو ژنه ئازاد بكات، به‌یانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه له رێگای خاڵه قاچاغه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه نه‌چوونه‌ته توركیا.
ئه‌مه‌و هێشتا ئه‌و دوو ژنه ئازادنه‌كراون و گروپه‌كه سووره له‌سه‌ر داوای پاره.
شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی 2018ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکرادەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیایە، لە کاتی لەشکرکێشییەکی زەمینی تورکیا بە بەشداری هەزاران چەکداری ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سەر بە تورکیا، داگیریان کرد.