دڵەراوکێیەکی ئەمنی لە عەفرین بەهۆی دەسگیرکردنی دوو ژن لە لایەن گروپێکی سەر بە تورکیاوە
عەفرین – نۆرس پرێس
نیوەشەوی پێشوو، ناحیەی بولبولە لە گوندەواری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، گرژیی ئەمنی لە نێوان هاوردەکانی خەڵکی گوندەواری دیمەشق و گروپی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیای، بەخۆوەبینی، دوای ئەوەی دوو ژنیان دەستگیرکرد و ئامادە نەبوون ئازادیان بکەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا دوو ژنی خەڵکی گوندەواری دیمەشقیان رادەستی گروپی سوڵتان موراد کردووە لە ناحیەی بولبول لە گوندەواری عەفرین لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بچنە ناو خاکی تورکیاوە، گروپەکەش داوای فیدیەیان کردووە بۆ ئازادکردنیان.
ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانەکانیان داوای ئازادکردنیان کردووە، لەکاتێکدا گروپەکە ئازادکردنی ئەو ژنانەیان رەتکردنەوەتەوە بە بیانووی ئەوەی دەزگای هەواڵگری تورکیا نایەوێت ئازادیان بکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسی ئەمنیی گروپەکە لە قەزاکە بە ناوی “ئەبو مەحمود ئەلئەسمەر” رەتیکردوەتەوە ئازادیان بکات، ئەوەش سەرەڕای دەستوەردانی زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە، بە بیانووی ئەوەی رێگەبگرێت ئەو ژنانە بەقاچاخ لە ناوچەی کۆنتڕۆڵی ئەوانەوە بچنە ناو خاکی تورکیاوە.
ئەو دوو ژنە هێشتا دەستبەسەرن و ئەمەش لەکاتێکد گروپی سوڵتان موراد هێشتا سوورن لە سەر داواکردنی فیدیە لێیان.
شاری عەفرین و دەوروبەری لە رۆژئاوای کوردستان لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.