ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی 32 چه‌كداری داعشی راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

له‌ راگەێنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووک، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە رێگەی روپەڕی فەرمی خۆیەوەو  رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا لەو‌ پینج پارێزگایەی داعش لێیان چالاك بووه‌ته‌وه‌، 32 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، له‌ناویان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ هه‌ن.

به‌گوێره‌ی راگەێنراوەکەی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، كه‌ركووك و دیاله‌ ئه‌نجامدراون و له‌ رێگه‌ی بۆسه‌وه‌ بوون و دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كدا له‌ ناحیه‌ی زابی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، دووه‌م به‌رپرسی ئافره‌تی دیوانی حوسبه‌ی رێكخراوی داعش ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن.