به‌شار ئه‌سه‌د جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به داگیركاری وه‌كو مه‌رجێك بۆ دانوستان له گه‌ڵ توركیا
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند، دیمه‌شق هه‌نگاو نانێت به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ توركیادا گه‌ر ئامانجه‌كانی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و وازهێنان لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر نه‌بێت.
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌سه‌د له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك هات له‌گه‌ڵ حوسین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوریا – سانا
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵڵاهیان متمانه‌ی خۆی پیشاندا له هه‌ڵوێسته‌كانی دیمه‌شق و بڕیاره سیاسییه‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاران پێی وایه دانوستانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات.
ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شق، دوای كۆتایی هێنان به سه‌ردانێكی بۆ لوبنان.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدا دێت، كه توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ سوریا ئاسایی بكاته‌وه، به پشتیوانی و هه‌وڵی روسیا.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له میانی
کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ، نێردەی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا رایگه‌یاندبوو: چاوپێكه‌وتنه‌كان له گه‌ڵ لایه‌نی توركیا “پێویستە پشتببەستن بە پڕنسیپە نیشتمانییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و وازهێنان لە پشتیوانیكردنی تیرۆر.
ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، “بۆ ئەوەی ئەم کۆبوونەوانە بەرهەمداربن، دەبێت لەسەر بنچینەی هاوئاهەنگی و پلانی پێشکەوتوو لەنێوان سووریا و رووسیا بونیاتبنرێن له‌پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانج و ئه‌نجامانه‌ی كه سوریا ده‌یه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكات.