به هۆی له سیداره‌دانی جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی ئێران به‌ریتانیاو لێبۆردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنی تاران ده‌كه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی ئێران، كه ناسنامه‌ی ئێرانی و به‌ریتانی هه‌بوو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیاو رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی تارانیان كرد.
له‌وباره‌یه‌وه “ریشی سۆناك”ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له تویتێكدا رایگه‌یاند، له سێداره‌دانی ئه‌كبری كارێكی دڵ ره‌قانه‌و ترسنوكانه‌یه، له لایه‌ن رژێمێكی دڕنده‌وه جێبه‌جێكراوه، كه رێز له مافه‌كانی مرۆڤ ناگرێت.
هه‌روه‌ها “جه‌یمس كلیفرل”ی وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و كاره‌ی به دڕندانه ناو برد، كه پێوسته به توندترین شێوه سه‌ركۆنه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كاره بێ وه‌ڵام نابێت.
هاوكات رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی له سیداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری كردوو، وتیشی: ئێران به‌رده‌وامه له “هێرشی دڕندانه” بۆ سه‌ر مافی ژیان.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌سێداره‌دان ئه‌كبه‌ری به‌ڵگه‌یه‌كی نوێیه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر مافی ژیان”، داوای له حكومه‌تی به‌رتیانیا كرد “لێكوڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكات” له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌كبه‌ری.
پێشتر ناوەندی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندبوو، عەلی رەزا ئەکبەری کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانی بوو، بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا و جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە سێدارە دراوە.