وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا “كۆتایی هێنان به داگیركاری” ده‌كاته مه‌رج بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی توركیا.
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، فیصل میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له ئاستێكی به‌رزتر له “نێوان سه‌ركردایه‌تی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره” به‌نده به كۆتایی هێنان به هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا.
ئه‌م لێدوانانه‌ی میقداد له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هات له گه‌ڵ حوسین ئه‌میر عه‌بدوللهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه تیایدا هه‌ردوولا باسی هه‌وڵه‌كانی توركیایان كرد بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ دیمه‌شق.
میقداد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقره‌و دیمه‌شق له پێش ساڵی 2011 ئاسایی بوو، چونكه له‌سر بنه‌مای دراوسێتی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش بوو.
میقداد توركیای به به‌رپرس دانا به‌رامبه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه به وته‌ی ئه‌و تیرۆربوو كه له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا هاته ناو ئه‌و وڵاته‌وه زیانی ئابووری وێرانكه‌ری گه‌یانده ژێرخانی ئه‌و وڵاته.
وتیشی، “چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی توركیا به‌نده به كۆتایی هێنان به‌و هۆكارانه‌ی ئه‌م ره‌وشیان دروستكردووه.
وه‌زیره‌كه‌ی سوریا پێی وایه كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری سوریا‌و توركیا روسیا گرنگه، به‌ڵام به دواداچوونی گفتوگۆكان راسپێردراوه‌ته تیمێكی شاره‌زایان له سوپای هه‌ردوو وڵات به ئاماده‌بوون و هاوبه‌شیكردنی مۆسكۆ.
میقداد بوونی هێزه‌كانی توركیای له سوریا به داگیركاری ناوبردوو، جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر كۆتایی هێنان به‌م داگیركارییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق.
میقداد پێی وایه ده‌رچوونی هێزه‌كانی توركیا له سوریا، كه‌شێكی گونجاو دروست ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له ئاستێكی به‌رزتر، گه‌ر پێویست بكات.
هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه‌كانی دیكه كرد، له ئاماژه‌كردنێكدا بۆ مۆسكۆ‌و تاران، مامه‌ڵه‌ی ئه‌رینی بنوێنن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی، له دانوستان و گفتوگۆ له گه‌ڵ توركیادا.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری وڵاتان و یه‌كێتی خاكه‌كانیان، گرنگه بۆ به‌رده‌وامی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه دیبلۆماتییه‌كانی له پێناو نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان.