وەزیرێكی پێشوی فه‌ره‌نسا: هه‌مو هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین
قامشلۆ- نۆرس پرێس
برنارد كۆشنێر، وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر هاوكارییه‌ك بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان، پێشكه‌شی ناوچه‌كانی رۆژئاوای ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆشنێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له شاری قامشلۆ رێكیخست، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “پێویسته به‌ره‌نگاری و ململانێی ناوچه‌كه له یاد نه‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا تێیكه‌وتون.”
ئه‌وه‌شی وت، “ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه له‌بیر ناكه‌ین كه به‌رامبه‌ر به داعش نیشانیاندا.”
سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوی فه‌ره‌نسا بۆ ناوچه‌كه له كاتێكدایه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌كات.