توركیا هوشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی له سوریا له هه‌ر كاتێكدا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی له سوریا له هه‌ر كاتێكدا، سه‌ره‌رای پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی سیاسی له گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق.
كالن له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به‌رده‌وامین له پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی كه له كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌م به چاوپێكه‌وتنی وه‌زیرانی به‌رگری توركیا‌و سوریا له مۆسكۆ ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له هه‌ر كاتێكدا، به پێی ئاستی هه‌رشه‌كان.
پێشتر وته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییه كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ره‌وشی سوریا، واشنتن ئه‌نقه‌ره‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له نیگه‌رانی قوڵی ئه‌مریكا له كاریگه‌ری هێرشێكی له‌و جۆره له سه‌ر ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.