ته‌قینه‌وه‌یه‌كی نادیار ده‌بێته هۆی كوژرانی پێنج كه‌س له گونده‌واری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی نادیار كه پێ ده‌چێت به هۆی پاشماوه‌ی كه‌ره‌سه جه‌نگییه‌كانه‌وه بێت، بووه هۆی كوژرانی 5 كه‌س كه سیانیان منداڵ بوون و برینداربوونی كه‌سی دیكه، له گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
دانیشتوانی گوندی “دبی” به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ به ئۆتۆمبێڵێك له نزیك گونده‌كه پێنج كه‌س له یه‌ك خێزان گیانیان له ده‌ستدا، كه برتیبوون له ژن و مێردێك و هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌یان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، برینداره‌كه به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند برینداربووه‌و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌سه‌كه گواستراوه‌ته‌وه.
گوندی دبی ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی چیای كه‌وكه‌ب له باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، ناوچه‌كه‌ش له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایه.