پارتێكی سیاسی خۆپیشاندان سازده‌كات دژ به هێرشه‌كانی توركیا له باكووری سوریا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ده‌یان لاوی پارتی سوریا سه‌ربه‌خۆ كه له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا چالاكه، خۆپیشاندانیان دژ به هێرشه‌كانی توركیا له حه‌سه‌كه سازكرد.
هێزه‌كانی توركیا ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له دوایین هێرشدا له 11 كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن”، ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج له سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی M4.
به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری حه‌سه‌كه، دروشمیان به‌رزكردبۆوه دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆسه‌ری و پشتیوانی خۆیان نیشاندا بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”. له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا بیاننامه‌یه‌كی به ناوی ئه‌نجومه‌نی لاوانی پارتی سوریای ئاینده خوێندرایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له حكومه‌تی سوریا بۆ لێدانی یه‌كێتی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ شكستهێنان به پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی.
پارته‌كه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، قه‌ده‌غهی فرین له ئاسمانی ناوچه‌كه بسه‌پێنێت.