ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.. کەسێک کوژرا و هاوسەرەكه‌شی بریندار بوو

دێرەزۆر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، لە شارۆچكه‌یه‌كی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەسێک کوژرا و هاوسەرەکەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی غەرانیجەوە کە 90 کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە دوورە، ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری جیپ كرد.

ئەو سەرچاوەیە به‌ نۆرس پرێس ڕاگه‌یاند ، پێاوێك گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەی برینداربوو، دوای ڕوداوه‌كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی پسپۆڕی غەرانیج، كه‌ ئه‌ویش ته‌ندروستی باش نیه‌ .

دووپاتیشی کردەوە کە ئەو پیاوە و هاوسەرەکەی خەڵکی شارۆچکەی ئەلحەدادییەن لە گونده‌واری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، و دەهاتن بۆ سەردانی کەسوکاریان لە شارۆچکەی غه‌رانیج.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان