تۆپخانه‌ی توركیا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای بۆردوومان كرد له رۆژئاوای كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا به بۆمبی هاوه‌ن خاڵێكی هێزه‌كانی حكومتی سوریای بۆردوومانكرد له گونده‌واری رۆژئاوای كۆبانی له باكووری سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پێنج گولله هاوه‌ن له نزیك خاڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كه‌وتنه خواره‌وه، له گوندی زۆر مه‌غاری گونده‌واری رۆژئاوای كۆبانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رچاوه بۆردوومانه‌كه شاری جه‌ربلوس-ی ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا بوو.
گوندی زۆر مه‌غار ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر جه‌رابلوس له سه‌ر رۆخی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و، دوایین گوندی رۆژئاوای كۆبانییه.
پێشتر هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به‌و وڵاته، به تۆپخانه‌ی قورس خاڵه‌كی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان كردبوو ئامانج له چه‌ند گوندێك و شارۆچكه‌یه‌كی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ، سه‌ربازێكی تورك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، به هۆی بۆردوومانێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كه بنكه‌ی سه‌ربازی توركیای كردبۆ ئامانج له گوندی حه‌زوان-ی گونده‌واری شاری باب له باكووری سوریا.