بنکەکانی تورکیا كاروانێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب كرده ئامانج
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی توركیا كه له ده‌وروبه‌ری شاری مارع له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب جێگیربون، به تۆپی دورهاوێژ كاروانێكی ئۆتۆمۆبێله‌كانی حكومه‌تی سوریایان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان حه‌ربه‌ل و ئیحرس له باشوری شاره‌كه به ئامانج گرت، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند.
تا ئێستا ته‌ئكید له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و تۆپبارانه زیانی گه‌یاندوه به كاروانه‌كه‌ی حكومه‌تی سوریا یاخود نا.
رۆژی هه‌ینی رابوردو هه‌ینی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) وتی، “ره‌زامه‌ندیان داوه بۆئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی سوپای سوریا له كوبانێ و منبج و ناوچه سنورییه‌كان قاییم بكرێن و ئه‌ركی پاراستنی سنوری سوریا رابپه‌ڕێن به‌و مه‌به‌سته‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كانمان لابده‌ین.”
له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگهیشتهكانی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی دیمه‌شق، به چاودێری روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێزی سه‌ربازی سوریا ده‌برێته ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوسۆزی.
توركیا ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێرش بۆ سه‌ر منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌ستپێده‌كات كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی تێدایه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
رۆژی شه‌ممه شایه‌تحاڵێك بۆ نۆرس پرێس وتی، شه‌ش پاس، كه ده‌وروبه‌ری 300 سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی تێدابو، له ده‌روازه‌ی تایهه‌وه به‌ره‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی منبج هاتون.
له پاش هاتنی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ ناوچه‌كه، شه‌ش تانك-یش له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر هێنراون و فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌ری كردون.