به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باج.. دادگایه‌كی ئه‌مریكا “رێكخراوی ترامب” به پێدانی 1.6 ملیۆن دۆلار سزا ده‌دات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، دادگایه‌كی ئه‌مریكا بڕیاریدا به سزادانی “رێكخراوی ترامپ كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ خێزانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به 1.6 ملیۆن دۆلار، به هۆی تاوانباركردنی به ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی دارایی و باج.
“ئه‌لڤین براگ” داواكاری گشتی مانهاتن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا، ئه‌وه وه‌بیر دامه‌زراوه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كان ده‌هێنێته‌وه كه ناتوانن فه‌رمانگه‌ی باج فریو بده‌ن له سزاكان ده‌ربازیان ببێت.
دادوه‌ر “خوان میرتچیان” له دادگای مانهاتن سزاكه‌ی په‌سه‌ندكرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی “سویند خۆران” بۆیان ده‌ركه‌وت كه دوو رێكخراوی سه‌ر به ترامب تاوانبارن له 17 تۆمه‌تی تاوانكارییدا.
مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا باجی سه‌رۆكی پێشوویان ئاشكراكرد‌و، نارێكی زۆری تیادا ده‌ركه‌وت له ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كانی ترامب و ئه‌و باجانه‌ی داویه‌تی له نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ملیاردێره‌ی ئهمریكاو كاندید بۆ نۆینهرایهتیكردنی كۆماری خوزاهكان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2024، چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپاتكردبۆوه پێشێلكاری دارایی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام ئاماده‌ش نه‌بوو بڕی باجه‌كانی ئاشكرابكات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌ی كه سه‌رۆكانی پێشووی ئه‌مریكا پهێڕهویان ده‌كرد له ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیاری وروژاند له باره‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی.