
بۆردومانێكی توركیا خاڵه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌كاته ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به‌و وڵاته، به تۆپخانه‌ی قورس چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تیان كرده ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به‌و وڵاته، چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تیان كرده ئامانج له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت و چه‌ند گوندێكی نزیكی وه‌كو حه‌ربه‌ل و شێخ عیسا‌و كه‌فه‌رانتۆن به 17 گولله تۆپ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه دوای به دوای شه‌روپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هات له نزیك هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن له شارۆچكه‌ی مارع و هه‌ردوو گوندی شێخ عیسا‌و حه‌ربه‌ڵ.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و بۆردوومانه‌دا هیچ زیانی گیانی تۆمارنه‌كراو، زیانه‌كان ته‌نها ماددی بوون.
هاوكات هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به تۆپخانه‌ی قورس ناوه‌نده‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان بۆردوومانكرد له ده‌وروبه‌ری گوندی بینه‌ی (ئه‌بیه‌ن)ی رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.