وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: خۆشحاڵین به نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، حوسین ئه‌میر عهبدوللههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، تاران خۆشحاڵه به نزیكبوونه‌وه‌ی سوریای هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ توركیادا.
ئه‌میر عهبدوللههیان له سه‌ردانێكیدا بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان وتی: ئێمه خۆشحاڵین به گفتوگۆی نێوان سوریا‌و توركیا، پێمان وایه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت یۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات.
جێی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا توركیا پشتیوانی ده‌كرد له ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و چه‌كداری دژ به حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق.
پێنجی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی نوێی ئاشتی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا كۆببێته‌وه، ئه‌م قه‌سانه‌ی ئه‌ردۆغان له پاش چه‌ند رۆژێك هات له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا له ئه‌نقه‌ره ئاشكرایكرد: له هه‌نگاوی داهاتوودا بڕیار وایه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و روسیا‌و سوریا سازبكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌ێوه‌ندییه‌كان.