مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لهبارهی گواستنی دراو بۆ وڵاتانی دراوسێ فهتوا دهدات
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق فرۆشتنى دراوی بە وڵاتانى دراوسێ به رێگەپێنهدراو ناوبرد ئەگەر پێچەوانەى یاسای بێت و دەرکەوت زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەیە.
له وەڵامى پرسیارى یەکێک لە شوێنکەوتووانى مەزهەبی شیعەى کە ئاراستەى کراوە نووسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق نووسیویەتی: “فرۆشتنەکە خۆى بۆ خۆى رێگەپێدراوە، ئەگەر زیانی بۆ ئابووریی نیشتمانى نەبێت یان پێچەوانەى یاسا کارپێکراوەکان نەبێت”.
ئهو وهڵامهی نووسینگەى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق بە فەتواى عهلی سیستانى هەژمار دەکرێت،
نزیکەى مانگێکە بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە دینارى عێراقى لە 150 هەزار دینار زیاترە، سەرەڕاى ئەوەى بانکى ناوەندى یەک دۆلار بە 1460 دینار دەفرۆشێت، دهنگۆی ئهوهش ههیه كه بەقاچاخ بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ دەرەوە یەکێکه لە هۆکارەکانی دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى.