ئاژانسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا: هاوڵاتیانی سوریا و ئه‌فغانستان و تونس 47% ئه‌و كۆچبه‌رانه پێكده‌هێنن كه هه‌وڵی چوونه ئه‌وروپایان داوه
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ئاژانسی فرونتكس-ی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند، هاوڵاتیانی سوریا و ئه‌فغانستان و تونس نزیكه‌ی 47% ئه‌و كه‌سانه پێكده‌هێنن كه هه‌وڵیان دابوو سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌زێنن له ساڵی 2022دا.
به گوێره‌ی ئاژانسی پاسه‌وانی سنوور‌و كه‌ناری ده‌ریاكان. ساڵی رابردوو 330 هه‌زار كه‌س هه‌وڵیان دابوو بۆ چوونه ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له پاش ساڵی 2016 دا.
فرۆنتكس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پیاوان رێژه‌ی 80% ئه‌و كۆچبهرانهیان پێكهێنابوو كه هه‌وڵی چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپایان دابوو.
ساڵی 2015 زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه زۆربه‌یان سوری بوون چوونه ناوی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی قه‌ره‌باڵغ بوونی ناوه‌نده‌كانی پێشوازی و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ورترین قه‌یرانی سیاسی له یه‌كێتییه‌كه كه 27 وڵات له خۆده‌گرێت.