ههولێر نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روودانی تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ پشت راستدهكاتهوه.
د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگهیاند، سهر له بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویداوە”.
ئاماژهی بهوشهكرد، “هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە نازانرێت و ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون”.
ههر لهو باریهوه رەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا راگەیاند، كاتژمێر 9:30ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیستراوە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نییە، زيانی ماددی نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان راسپێردراون كە بزانن زیانە ماددییەكان و جۆری تەقەمەنییەكە چییە.
ئاشكراشیكرد، ئەو تەقینەوەیە هیچ زیانێكی لە كیڵگەكە نەداوە و بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بەردەوامە.
ساڵی رابردوو، چوار جار هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، کە بەشێکیان بە کاتیۆشا بوون، بەڵام تائێستا هیچ کەس و گرووپێک هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.