شه‌ڕڤانێكی هه‌سه‌ده به فیشه‌كی چه‌كداران له باكوری شاری دێره‌زور گیانی له ده‌ستدا
دێره‌زور- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌ڕڤانێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) به گولـله‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شارۆچكه‌یه‌كی باكوری گونده‌واری دێره‌زور له رۆژهه‌ڵاتی سوریا گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له گونده‌واری حه‌جنه له باكوری دێره‌زور رایگه‌یاند، “چه‌كدارانی نه‌ناسراو كه ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوه، ته‌قه‌یان كردوه له حه‌مود عه‌لاوی، 28 ساڵ، یه‌كێك له شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له‌سه‌ر رێگای گشتی شارۆچكه‌كه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.”
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، چه‌كداره‌كان جلوبه‌رگی چه‌كدارانی داعشیان له به‌ردا بوه‌و دواتر به‌ره‌و بیابان هه‌ڵاتون.