داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەندامێکی ئاسایشی رۆژئاڤا لە رۆژئاوای دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) لە شارۆچکەی ئەلحیسان لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
ماڵپەڕە نزیکەکانی رێکخراوەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی ئەندامێکی “ئاسایش”یان لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور کردۆتە ئامانج.
دوێنێ پێنجشەممە، ئەندامێکی “ئاسایش” بە تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور شەهیدکرا. سەرچاوەیەکی سەربازی له “ئاسایش” له شارۆچکه ی ئه لحیسان ، 20 کم خۆرئاوای دێرەزوور، رایگەیاند کە “ناسر ئەلمحەمەد، ته مه ن 35 ساڵ، ئه ندامی ئاسایش، به تەقەی چەکدارانی نەناسراو به ماتۆڕسکیل، گیانی لەدەستدا لەسەر رێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەلحیسان لە رۆژئاوای دێرەزوور”.
لەم دواییانەدا، گوندەواری دێرەزوور زیادبوونی تیرۆرکردنی ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و پیاوماقوڵانی خێڵ و دانیشتووانی ئەو وڵاتەی بەخۆوە بینیوە، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستیپێکردووە و زۆربەی بەئامانجگرتنەکان لەلایەن داعشەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت.