میسر و سعودییە جەخت دەکەنەوە لە رەتکردنەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی سەربازی لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەکانی دەرەوەی عەرەبستانی سعودییە و میسر جەختیان لە رەتکردنەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردەوە کە کاریگەری لەسەر سوریا هەبێت و هەڕەشە لە گەلی سوریای بکات.
ئەمەش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هات کە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعودیە، سامح شوکری و فەیسەڵ بن فەرحان، لە ریازی پایتەختی شانشینی سعودیە، ئەنجامەکانیان بڵاوکردەوە.
هەردوولا بەگوێرەی ئەوەی لە راگەێنراوەکەیاندا هاتووە، لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی پەنابەران و ئاوارەکان و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی هەنووکەیی رێککەوتن، بەگوێرەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش.
لە راگەێنراوەکەدا داوای پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی، و هەنگاونان بەرەو پێشەوەی پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی دانوستانەکانی سوریا و سوریا لەژێر سەرپەرشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، کردووە.
هەردوولا جەختیان لە رەتکردنەوەی هەر هەوڵێکی لایەنە ناوچەییەکان کردەوە، بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی یان هەڕەشەکردن لە سەقامگیرییان و تێکدانی بەرژەوەندی گەلەکانیان.
هەروەها وەزیری میسر، سامح شوکری و وەزیری سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان، باسیان لە بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری دوو قۆڵی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا کرد.