فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركی له ناو موسڵ ئۆتۆمۆبێلێكی كرده ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه بۆچون وایه توركی بێت، بۆردومانی ئۆتۆمۆبێلێكی سیڤیلی له رۆژئاوای شاری موسڵ كردوه‌و پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمۆبێله‌كه كوژراون.
غیاس سورچی، به‌رپرسی میدیا‌و رێكخستنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند: “فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری شۆفرلێتی له نزیك ناحیه‌ی بادوش (15كلم له رۆژئاوای موسڵ) بۆردومانكردوه، كه پێنج كه‌سی تێدابوه.”
وتیشی، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان سیڤیل بون و ته‌نها یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقییه، ژنێكیشیان له‌گه‌ڵدا بوه‌و هه‌ر پێنجیان شه‌هیدبون.
به وته‌ی سورچی، “تا ئێستا ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه نه‌ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا جگه له توركیا هیچ وڵاتێكی تر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان نه‌ناردوه‌ته‌وه ئاسمانی ناوچه‌كه.”